AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ١٧ ٠٩:٠٦

لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش:

ئێران: کۆمەڵگای جیهانی دەبێ هەڕەشەی ئەتۆمی ئیسرائیل ڕابگرێت

ئێران: کۆمەڵگای جیهانی دەبێ هەڕەشەی ئەتۆمی ئیسرائیل ڕابگرێت

ئیرڤانی لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش وتی: ئێران دەیەوێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وتە مەترسیدارەکانی ڕژیمی ئیسرائیل شەرمەزار بکات و گوشار بخاتە سەر ئەم ڕژێمە بۆ ئەوەی بەرنامەی چەکی ئەتۆمی ڕابگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی نۆڤەمبەر لە نامەیەکدا بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی کاتی ئەنجوومەنی ئاسایش نووسی : دەمەوێت سەرنجی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ پرسێکی زۆر گرنگ ڕابکێشم، دەمەوێت نیگەرانییەک بوروژێنم: هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ڕژێمی ئیسرائیلەوە بەرامبەر بە خەڵکی بێدەسەڵات و بێتاوانی مەدەنی لە کەرتی گەمارۆدراوی غەززە.

ئیرەوانی زیادی کرد: گەلی بێ بەرگریی فەلەستین و غەززە کە بەبەردەوامی رووبەڕووی دەسدرێژیی سەربازیی ئیسرائیل و کوشتاری دڕندانە و تاوان و سزای جەماوەری بوونەتەوە، هەموو ئەمانە بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان دادەنرێن، ئێستا ڕووبەڕووی هەڕەشەی ئەتۆمی ئیسرائیل بوونەتەوە. ئەوەی نیگەرانی ئێمەی چڕتر کردووەتەوە، ئەو ئیدیعایەی وەزیری میراتی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنەکەی ئەم دواییەیدا کردوویەتی.

دیپلۆماتکاری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: جێی نیگەرانییە کە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ئەمە دووهەمین جارە کە بەرپرسانی باڵای ڕێژیمی ئیسرائیل پەنا بۆ هەڕەشەی کەڵک وەرگرتن لە چەکی ئەتۆمی دەبەن.

پێشتر بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە وتارەکەیدا لە ٧٨هەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەڕەشەی ئاشکرای سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی ئەتۆمی دژ بە ئێران وروژاند.

News ID 47957

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha